ئەندامێکی لیژنەی درایی لە پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێ لەسەر پرۆسەی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران دەخاتەڕوو و دەڵێت، " پارێزگای سلێمانی بەراورد بە پارێزگارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نزیکترە لە یەکلاکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی لە بانکە فیدڕاڵییەکان".
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سۆمەریە نیوز ئاماژەی بەوەداوە، "ئەگەر خۆجێیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی لە بانکە حکومییەکانی (رەشید، رافیدەین و TBI) بکرێت، ئەوا وەزارەتی دارایی عێراق پابەند دەبێت بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی، هاوشێوەی پارێزگارەکانی دیکەی عێراق".
باسی لەوەشکردوە، "هیوادارین لیستی موچەخۆرانی هەولێر و دهۆک لە ئاستی متمانە و شەفافیەتدا بن سەبارەت بە ناو و ژمارە و داتای بایۆمەتری هاوشێوەی ئەوەی سلێمانی ناردویەتی بۆ خۆجێیکردنی موچەی فەرمانبەران، لەپێناو ئەوەی متمانە لە نێوان وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمدا هەبێت".