تورکیا بەردەوامە لە دروستکردنی بنکەی سەربازی نوێ لە هەرێمی کوردستان

  2024-11-03  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سوپای تورکیا لەسەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دروستکردنی بنکەی سەربازی و لەئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی هەشت سەربازگەی نوێیە لە ناوچەکەدا

ئەمڕۆ رۆژنامەی میللەتی تورکی بڵاویکردەوە، "تورکیا بە قوڵایی ٢٥ کیلۆمەتر لە نزیک سنووری نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان هەشت بنکەی سەربازیی نوێی دروست کردووە، ئەو بنکانە دەکەوێتە ناوچەی زیلۆک و ئاسایشی ناوچەکەی خۆی لە ئەستۆدایە لە بەرامبەر هەر جوڵەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناوچەکە".

رۆژمانە تورکیەکە لە هەواڵەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەکە جموجولی پارتی کرێکارانی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە وەک ١٥ ساڵ پێش ئێستا چالاکییان لە ناوچەکەدا نەماوە و پارتی کرێکارانی کوردستان بەرەو ناوچەی ئاسۆس و شەنگال هەڵهاتوون، لەوێش دەکرێنە ئامانجی فڕۆکە تورکییەکان".