لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەستیپێکرد

  2024-11-03  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حكومەتی عێراق ئەمڕۆ دەستی كرد بە دابەشكردنی موچەی مانگی 11ـی موچەخۆرانی عێراق، بانكی ڕافیدەین ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند، دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 11ی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی كرد لە ڕێگەی ئامرازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنیەوە.

بانكی ڕافیدەین ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو خانەنشینانەی كە نامەیەكی كورتیان لەڕێگەی مۆبایلەوە پێدەگات دەتوانن سەردانی لقەكانیان بكەن لە هەر شوێنێك بن بۆئەوەی موچەكانیان وەربگرن.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا خانەنشین و فەرمانبەران، موچەی مانگی 10ـیان وەرنەگرتوە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 10ـیان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.