لە عێراق 2163 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنابوون

  2020-07-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 308 كەس چاكبوونەتەوە، هاوكات دوو هەزار و 163 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاو كردەوە رایگەیاند لەو ماوەیەدا 16 هەزار و 498 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و بەوە شكۆی پشكنینەكانی كۆرۆنا تا ئێستا لە عێراقدا گەیشتە 809 هەزار و 522 پشكنین. 

وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 308 كەس چاكبوونەتەوە، هاوكات دوو هەزار و 163 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون لە پلەی یەكەمدا لە نێو شارەكان بەغدا دێت دواتر هەریەكە لە نەجەف و كەربەلا و بەسرە. 

ئەوەشی راگەیاندووە لەو ماوەیەدا 88 كەسی دیكە گیانیان لەدەستداوە كە بە پلەی یەكەم بەغدا بووە و دوای ئەویش بەسرە و دواتر كەركوك دوای ئەویش سلێمانی هاتووە كە پێشەنگی شارەكانیان گرتووە لە زۆری ژمارەی گیان لەدەستداندا. 

وەزارەتەكە رایگەیاند لە ئێستادا كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا گەیشتووەتە 94هەزار و 693 تووشبوو لە نێویاندا سێ هەزار و 869 كەس گیانیان لەدەستداوە و 27 هەزار و 988 كەس لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە كە دۆخی تەندروستی 431 كەسیان ناجێگیرە. 


ڕیکلام