وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند و نەبوونی پارەی نەختینەی لە بانکەکاندا رەتکردوە
وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد: فەرمانگەی ژمێرکاریی لە وەزارەتی دارایی، پرۆسەی تەمویلکردنی موچەی فەرمانبەری فەرمانگەو سەرجەم پارێزگاکانی بۆ مانگی کانونی یەکەم تەواو کرد.
ئاماژەی بەوەشداوە: پرۆسەی تەمویلی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە کۆمەڵێک رێکاریی تەنکنیکی و ژمێریاریی لەگەڵ بوو، لەوانە وردبینیکردن لە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە ھاوکات لەگەڵ کۆتایھاتنی ساڵی دارایی و ئامادەکردنی حساباتی کۆتایی. ئەم رێکارانە پێویست بۆ گەرەنتیکردنی شەفافیەت و وردبینیی لە تۆمارە داراییەکاندا.
دەشڵێت: رێوشوێنی بەپەلە دەگرینەبەر بەمەبەستی خێراکردنی پرۆسەی تەمویلکردن و گەرەنتیکردنی ئەوەی کە فەرمانبەران شایستەی تەواوەتیی خۆیان وەردەگرن، ھاوتا لەگەڵ پابەندبوون بە ستانداردەکانی توانایی و شەفافیەت.
وەزارەتی دارایی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە و داوا لە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و دڵنیابن لە دروستی ئەو زانیارییانەی کە بڵاویدەکەنەوە، پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن لە گواستنەوەی ھەواڵەکاندا.