بە پێی ئامارەکان لە ساڵی 2024 دا بۆ کۆچبەران ساڵێکی نەهامەت بووە چونکە بەپێی ئامارەکان 345 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.
کۆڵبەرنیوز کە دەزگایەکی تایبەتە بە هەواڵ و دۆخی کۆچبەران ئەوەی بڵاوکردوەتەوە، خەڵک بە هۆی خراپی باری ئابوورییانەوە بە ناچاریی لەسەر سنوورەکان کۆڵبەریی دەکەن، لە ساڵی 2024 دا 345 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران، ڕنوو و سەرما، تەقینەوەی مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە گیانیان لەدەستداوە یاخود بریندار بوون.
دەزگاکە ئاماژەی بەوەشداوە: 15% ڕێژەی کوژراو و برینداران بەراورد بە ساڵی 2023 بەرز بووەتەوە.
کۆلبەر نیوز باسی لەوەشکردوە: لەساڵی لە 2024 دا 59 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و286 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون. لە کۆی گشتیی ئەو 345 کۆڵبەرەی کە لە ساڵی 2024 دا کوژراو و بریندار بوون، 259 حاڵەت واتە (75%)ی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بووە. هەروەها لەم ژمارەیە 22 کۆڵبەر واتە (6%) منداڵانی کۆڵبەری ژێر 18 ساڵ بوون کە یەکێکیان بەهۆی سەرما و بەستەڵەکەوە گیانی لە دەستداوە.