ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند، لە گوندەکانی باکووری بەنداوی تشرین دەیان چهكدار کوژراون، دەیان زرێپۆش تێک شکێندراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، هێزەکانیان تەواوی هێرشەکانی تورکیا و چەکدارەکانیان بە پشتیوانی فڕۆکە و تۆپهاوێژەکانیان بۆ سەر گوندەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی منبەج و دەوروبەری بەنداوی تشرین تێکشکاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئهنجامی تێكشكاندنی هێرشهكاندا، دهیان چهكدار كوژراون و دهیان زرێپۆش تێكشكێندراون.
هەسەدە جەختی کردەوە، دواتر زانیاری بەرفراوان و دیمەنی چالاکییەکان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە، دەشڵێت "هێزەکانمان گورزی بەهێزیان لە تورکیا و چەکدارەکانی داوە، ئەم سەرکەوتنە دەکەینە دیاری گەلەکەمان و بەڵێنی سەرکەوتنی گەورەتر دەدەین".