ئەردۆغان و مەسرور بارزانی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبنەوە

  2025-01-07  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاکانی تورکیا ئاشکرایانکرد کە ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی لە تورکیا چاوی بە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دەکەوێت و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن

ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەدا پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و پرسە ناوچەییەکان تاوتوێ بکرێت.

ئەم سەردانەی مەسرور بارزانی لە کاتێکدایە،  لە ٢٠ی حوزەیران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارو هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە