سروە عەبدولواحید: بەغدا مانگانە نزیکەی ترلیۆنێکی ناردووە، بەڵام کەوتۆتە دەستی بێ ویژدانەکانی دەسەڵات

  2025-01-11  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەبارەت بە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، "بەغدا مانگانە نزیکەی ترلیۆنێکی ناردووە بەڵام کەوتۆتە دەستی بێ ویژدانەکانی دەسەڵات".

سروە عەبدولواحید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە:  چارەسەرکردنی مووچە کۆبونەوەی ناوێت، بەڵکو ڕاستگۆیی لە کردار و پابەندبوون بە تەسلیمکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتیەکانی دەوێت. 

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردوە: ئەوەی لە هەرێم ئەگوزەرێت بڕینی قووتی خەڵکە لەلایەن دەسەڵاتەوە و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی کوردستانە، تەنها بڕیار ئەوەیە داھات بدرێتە بەغدا، جارێکی کە دەسەڵاتدارانی هەرێم فرسەتی باشکردنەوەی بارودۆخی ئابووری هاوڵاتیانی لەدەستدا، بەغدا مانگانە نزیکەی ترلیۆنێکی ناردووە بەڵام کەوتۆتە دەستی بێ ویژدانەکانی دەسەڵات.