نرخى نەوتى برێنت 44 دۆلارى تێپەڕاند

  2020-07-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەوە بەشێوەیەک 44 دۆلارى تێپەڕاند.

بەبەراورد لەگەڵ بەیانى ئەمڕۆ  جارێکى دیکە نرخى نەوت بەرزبوونەوەى بەرچاوى بەخۆوە بینى بەشێوەیەک، بەشێوەیەک نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت 43 دۆلار و 37 سەنتەوە بۆ 44 دۆلار و 23 سەنت بەرزبوەوە، هاوکات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش کە بە تەکساس ناسراوە گەیشتە 41 دۆلار و 68 سەنت.

 ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت گەورەترین داشكانی بەخۆیەوە بینی بەهۆی ئەوەی بازارشەكانی پیشەسازی داخران ئەوەش خواستی لە سەر نەوت كەمكردەوە بەڵام زیاتر لە دوو مانگە نرخی نەوت بەردەوام رووی لە بەرزبونەوە بووە.




ڕیکلام