دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی توند لە ئێران دەکات، کە لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنیان لەگەڵ واشنتۆن لەبارەی چەکی ئهتۆمیەوە، "بۆردومانی بێ وێنه"ی ئێران دەکات.
دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا، له‌میانی چاوپێكهوتنێکیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوز، هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردومانكردنی ئێران و سه‌پاندنی باجی لاوه‌كی به‌سه‌ر ئێران‌دا كرد، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نەگەن ڕێككه‌وتن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه چه‌كی ئه‌تۆمی دروست ناكات.
دۆناڵد تره‌مپ ڕایگەیاند، "ئه‌گه‌ر ڕێككهوتنێک نه‌كه‌ن، بۆردومان ڕوده‌دات، بۆردومانێكیش ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر نه‌بینراوه و وێنه‌ی نه‌بووه".
وتیشی، گفتوگۆ له نێوان به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانی به‌ڕێوه ده‌چێت.