هێزەكانی سوریای دیموكراتی هەڵمەتی دووەمی هێرشكردنە سەر چەكدارانی داعشیان كۆتایی پێهێنا و ئامارەكانی ئەو هێرشانەیان ئاشكراكرد.
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە هەقل ئەلهۆمەر، لە سنووری دێرەزۆر، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و لێلوا عەبدوڵا، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر رایگەیاند: لەسەر داواكاریی شێخ و ڕیش سپییەكانی هەرێمەكە، هەسەدە لە 17ی ئەم مانگەوە قۆناغی دووەمی لەناوبردنی تیرۆری ڕاگەیاندووە.
ناوبراو ئاماژەی بە ناوی ئەو هێزانەش كرد لە هەڵمەتەكەدا بەشداریان كردووە وتیشی: ئۆپراسیۆنەكە چوار ڕۆژ بەردەوام بوو31 تیرۆرست و گومانلێكرا و دەستگیركراون، لەناویاندا بەرپرسێكی گەورەی داعش هەیە.
ئەوەشی راگەیاند دەست بەسەر ڕێژەیەكی زۆر لە چەكدا گیراوە و سوپاسی خەڵكی ناوچەكەشیكرد بۆ هاوكاری كردنیان و رایگەیاند لە داهاتوو لەو جۆرە ئۆپراسیۆنانە بەردەوامی پێدەدەن.