وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان بە فڕۆکە لە عێراق بەمەرجی پشکنینی پێشوەختە دەستیپێکردووەتەوە.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئەمڕۆ پێنج شەممە گه‌شته ده‌ره‌كییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدابۆ چه‌ند وڵاتێكی جیهان دەستیپێکردەوە، بەڵام دەبێت گەشتیاران 72 کاتژمێر بەر لە گەشتەکەیان پشکنینی کۆرۆنا بکەن .
بە گوێرەى خشتەى گەشتەکانیش ئەمڕۆ گه‌شتی چوون و هاتن له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ هه‌ولێ، كیێڤ، قاهیره، ئەنقەرە، عه‌ممان، دوبه‌ی، به‌یرووت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌بێت.
لاى خۆشیەوە جیهاد دیوان وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی رایگەیاندووە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی، بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی بەڕووی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان داوە، لەسەر ڕاسپاردەىلیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی.
لە بارەى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانەکان لە فرۆکە خانەى نێودەوڵەتى سلێمانى تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانەى سلێمانى بە ( تۆڕى هەواڵى ژیانى)ى راگەیاند، تاسەرەتاى مانگى ئاب گەشتەکان دەستپێناکەنەوە.
وتیشى، چاوەڕوان دەکرێت لەسەرەتاى مانگى داهاتوو دەسەڵاتى فڕۆکەوانی شارستانی عێراقى بڕیار لەبارەى درێژکردنەوەى راگرتنى گەشتەکان یان دەستپێکردنەوەیان بدات.