بڕیارە رۆژی یەکشەممە وەفدی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە لیستی موچەی مانگی ئایاری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە بچنە بەغداد
بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی رۆشتنی وەفدەکە لەگەڵ لیستی مووچە، بۆ چاودێریکردنی ووردبینی لە لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمە، لەئەگەری دروستبوونی هەر گرفتێک لە لیستی مووچە راستەوخۆ لەلایەن ئەو وەفدەوە روونکردوە بکرێت بە لیژنەی وردبینی وەزارەتی دارایی عێراق و چارەسەر بکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت پێش جەژنی قوربان موچەی مانگی ئایاری موچەخۆرانی ھەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێرقەوە خەرجبکرێت و دوای ناردنی راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕی (٥٠ ملیارو ٥٢٢ ملیۆن) دیناری داهاتی نانەوتیمان بەکاش رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.