بەشار ئەسەد سەرۆک وەزیرانی سوریای لە پۆستەکەی دوورخستەوە

  2020-06-11  | 
سوریا
عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی پێشووی سوریا
بی بی سی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، عیماد خەمیس سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بە فەرمانی بەشار ئەسەد لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و حسێن عەرنوس لە شوێنەکەی دانراوە.

 تا ئێستا هۆکاری دوورخستنەوەی عیماد خەمیس لە کارەکەی نەزانراوە، بەڵام بەشێک لە چاودێرانی سیاسی سوریا پێیانوایە، هۆکاری ئەو بڕیارەی بەشار ئەسەد بۆ خراپبوونی دۆخی ئابووری وڵاتەکەی لە ئێستادا دەگەڕێتەوە.

عیماد خەمیس لە ساڵی ٢٠١٦دا وەک سەرۆک وەزیرانی سوریا دەستبەکار بوو و پێشتریش وەزیری کارەبای ئەو وڵاتە بوو.



ڕیکلام