ئەندامێکی ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، "دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، حکومەتیش بە چەند ھۆکارێک توانای خەرجکردنی مووچەی ھەیە، لەوانە، بەردەوامبوونی ھەناردەکردنی نەوت بە نرخێکی گونجاو".
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی (الێباح)ی راگەیاندوە: مووچە زامنکراوەو حکومەتیش پابەندە بە زامنکردنی، وەک ئەوەی پێشتر لە سەردەمی قەیرانی داعش و پەتای کۆڤید-١٩دا کردی، ئەوکاتیش مووچەی دوا نەخست، سەرەڕای ئاستەنگە گەورەکان.
جەخنیشکردووەتەوە: دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، حکومەتیش بە چەند هۆکارێک توانای خەرجکردنی مووچەی هەیە، لەوانە، بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوت بە نرخێکی گونجاو، ئەمە جگە لە باشتربونی یەدەگی بانکی ئێستا بە بەراورد بە ماوەکانی پێشوو.
سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش، جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەشداوە: بابەتەکە پەیوەستە بە رێکارەکانی هەرێم و ھاوکاریکردنی لە رادەستکردنی داهاتەکانی.