سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل لە هێرشەكان بۆ سەر كەرتی غەزە بەردەوام بێت، ئەوا لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێین.
كیەر ستامەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی داهاتووی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان كە بڕیارە لە مانگی ئەیلوول ئەنجام بدرێت، بەفەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێین.
راشیگەیاند، بەمەرجێك دان بە دەوڵەتی فەڵەستین نانێن، ئەگەر ئیسرائیل لە غەززە هەنگاوی كرداری گونجاو بنێت لەوانە راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی شەڕ.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە وتوومە كە دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین وەك پشتگیرییەك دەبێت بۆ پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.