بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی لەگەڵ نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دووز خورماتوو، ( سێ )بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لەشاری کەلار دەستگیرکرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەڕۆژی ٢٠٢٥/۱۲/١ لەشاری کەلار، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان، توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێت و دەستبگرن بەسەر بڕی ( ٤ )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك و بڕی یەک کیلۆ و سێ سەد گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و ۳۰۰۰ دەنک حەبی هۆشبەر.
لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ۲٦ لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.