شەوی ڕابردوو لە سوریا چی ڕوویدا؟

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  سوریا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئەمریکا چەند ناوچەیەکی فراوانیان لە ژێر دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع بۆردومانکرد، بەگوێرەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە(سێنتکۆم)، " ٧٠ مۆڵگەی داعش لەناوجەرگەی سوریادا کراونەتە ئامانج".

سەبارەت بە هێرشە فراوانەکەی شەوی رابردووی ئەمریکا لە سوریا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "  لەسوریا هێرشێکی قورس‌و چڕمان کردەسەر داعش‌و نزیکەی ٧٠ پێگەی داعش تەختی زەوی کراون، لەبەدواداچونی بێوچانی ئەو تیرۆریستانەی هەوڵدەدەن زیان بەئەمریکییەکان‌و هاوبەشەکانمان لەناوچەکەدا بگەیەنن بەردەوامدەبین".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە، "لێرەوە ڕایدەگەیەنم، ئەمریکا ڕێوشوێنی زۆر توند دەگرێتەبەر، وەک بەڵێنمدابوو، دژی ئەو تیرۆریستە بکوژانەی بەرپرسیارن لەھێرشەکە، گورزی زۆر بەھێز دەدەین لەمۆڵگەکانی داعش لەسوریاو بەردەوامیشدەبین".

هاوکات، لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) باسی لەوەکردوە، "لەئۆپەراسیۆنەکەدا ژێرخان‌و کۆگاکانی چەکی داعشمان بۆردومانکردو ئۆپەراسیۆنەکەش بۆ ڕێگریی پیلانی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعشە دژی ئەمریکاو هاوبەشەکانمان لەسوریا".

بۆردومانکردنی مۆڵگەکانی داعش لە سوریا، دوای ئەوە دەیت، رۆژی ١٣ مانگ، چەکدارێکی داعش هێرشیکردە سەر کاروانێکی هێزەکانی سوپای ئەمریکا و بەهۆیەوە دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێرێک کوژران، ئەمریکاش لە تۆڵەی ئەو رووداوە بەإۆکەی جەنگی داعشی لە ناوچەکە بۆردومانکرد

هێزەکانی سوریا بەشداریان لە ئۆپراسیۆنەکە نەکردوە، بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بۆردومانەکانی ئەمریکادا بەشداری کاراییان هەبوە، میدیاکانی ئەمریکا ئەشکرایان کردوە، " لە هێرشەکدا پرس بەئەحمەد شەرع نەکراوەو تورکیاش لێی ئاگادارنەبوە"،




ڕیکلام