حکومەتی عێراق جارێکیتر پەنا بۆ باج خستنە سەر کارتی موبایل و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دەبات
بە گوێرەی بەڵگەنامەکانی ئەنجومەنی وەزیران، کە ئاراستەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی کردووە، ڕێکارەکانی بەهێزکردنی چاودێری خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان چڕدەکات و بنکەی باجیش دادەنێت، بۆ ئەوەی راستەوخۆ سوود لە داهاتی ئەو باجە وەربگیرێت.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی بودجە و کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر بودجەی گشتی، ئەوەش دوای ساڵانێک لە دابەزینی داهاتی حکومەت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بەرزبوونەوەی خەرجییەکان.
بڕیاری سەپاندنی باج لەسەر خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان مشتومڕێکی بەرفراوان لەنێو هاووڵاتیاندا دروست دەکات، کە بەستراوەتەوە بە بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان، لەکاتێکدا شارەزایان وەک بەشێک لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی سەرچاوە داراییەکان بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر خەرجییە گشتییە سەرەکییەکان هەبێت، سەیری دەکەن.