وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رەتی دەکاتەوە بە بەهای 1.3ملیار دۆلار کای هاوردە کردبێت

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە باس لە هاوردەکردنی کا دەکرێت لە دەرەوەی وڵات بە بەهای 1.3 ملیار دۆلار

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، رایگەیاند:  بە توندی ڕەتیدەکەینەوە ئەوەی لە هەندێک پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا و لە میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە هاوردەکردنی کا بە بەهای یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لە بەرازیل لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا.

ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو هەواڵە بڵاوبووەوە دژایەتییەکی بنەڕەتی تێدایە، بەو پێیەی مانشێتەکەی ئیدیعای هاوردەکردنی کا دەکات، لەکاتێکدا بەهای دارایی ئاماژەپێکراو، کەلوپەلی ستراتیژیی بنەڕەتی وەک شەکر، پەلەوەر، سۆیا و ئاژەڵ لەخۆدەگرێت، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ چەواشەکاری.

وەزارەتی کشتوکاڵ باسی لەوەشکردوە: ئەو ژمارە و ئیدیعایانەی سەبارەت بە سروشت و قەبارەی ئەو ئاڵوگۆڕانە نادروستن و تەنها بابەتی سۆشیال میدیان و هیچ راستییەکیان تێدا نییە.

ئەوەشی راگەیاندوە: داوا لە میدیاکان و هاوڵاتیان دەکات بە مانشێتە فریودەرەکان بە ئامانجی شێواندنی ڕاستییە ئابوورییەکان بەلاڕێدا نەبرێن"، جەختیشیکردەوە "پێویستی وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوە فەرمییەکانی وەزارەتەوە بێت، نەک شوێنی دیکە.


ڕیکلام