سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند، هه‌وڵ هه‌یه کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی نێوان ئێران و ئەمریکا لە بەغدا ڕێکبخرێت بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگی نێوانیان. دەشڵێت،"من و نوری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كاندیدین بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی نوێی عێراق".
محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، دیاریترین كاندیده‌كان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران من و نوری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادین، هەروەها چه‌ند ناوێكی دیكه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سایه‌تی عێراقییه‌وه خراونه‌ته‌ڕو، خولی دووه‌میش بۆ من خواستێكی كه‌سی نییه، ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌یه كه ده‌ستمان پێكردوه".
له‌باره‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سودانی وتی، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیچ ڤیتۆیه‌ك له‌سه‌ر سه‌رۆكی داهاتوی په‌رله‌مان دانانێت و بڕیاره‌كه‌ش له‌سه‌ر پێكهاته‌ی سوننه‌یه،متمانه‌یه‌كی زۆریشمان هه‌یه كه هه‌مو هێزه سیاسییه‌كان د‌رك به جددیه‌تی قۆناغی داهاوتو بكه‌ن".
سودانی ئاشكرایكرد، "ئێستا هه‌وڵێكی گرنگ ده‌ده‌ین بۆ ڕێكخستنی كۆبونه‌وه‌ی دوو قۆڵی نێوان ئێران و ئەمریکا له به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا، پێشنیارمان بۆ تۆم باراك نوێنه‌ری ئه‌مریكاش كرد كه ده‌توانین سود له په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ربگرین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا، هه‌ردوو وڵاتیش تا ئێستا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگ ره‌ت ناكه‌نه‌وه".