مووچەی مانگی 10 خەرجکرا

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەواوی رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد کۆتاییهاتووە و تەیف سامی رەزامەندیی لەسەر داوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر نوسراوی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی ١٠ی موچەخۆرانی هەرێم دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نوسراوەکە رەوانەی بەشی خەرجی کراوە و لە ئێستادا تەنیا ئیمزای بەڕێوەبەری گشتیی ئەو بەشە ماوە بۆ ئەوەی پارەکە رەوانەی هەرێم بکرێت.

سەرچاوە: کوردسات نیوز


ڕیکلام