موسەننا سامەڕائی، بۆچی کۆبونەوەی سەرکردە سوننەکانی بەجێهێشت؟

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەوی رابردوو سەرکردەکانی سونە کۆبوونەوە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و توانیان کەسێک بۆ ئەو پۆستە یەکلا بکەنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردە سووننەکان، بە فەڕمی هەیبەت حەلبوسی ئامۆزای محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدوومیان وەک کاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یەکلاییکردەوە.

هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەڕائی لە کۆبونەوەی سەرکردە سووننەکان کشایەوەو ڕایگەیاند. لە کۆبونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراقدا خۆی کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان: لە کۆبونەوەی سەرکردە سوننەکاندا موسەننا سامەڕائی داوای کردووە بکرێتە کاندیدی هاوبەشی سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کاتێک نەکراوەتە کاندیدی هاوبەشی سوننەکان لە کۆبونەوەکە کشاوەتەوە.


ڕیکلام