سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا یەکەم پەیامی بۆ ترەمپ نارد

  2026-01-06  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماریا کۆرینا ماچادۆ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە یەکەم پەیامیدا دوای دەستگیرکردنی مادۆرۆ رایگەیاند، "ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی مادۆرۆ دەریدەخات کە دۆناڵد ترەمپ شایستەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە".

ماریا کۆرینا ماچادۆ بە فۆکس نیوزی وتووە: کاتێک خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم وەرگرت، پێم وابوو ئەو خەڵاتە شایەنی دۆناڵد ترەمپە ،چونکە لەڕاستیدا زۆربەی خەڵک پێیان وایە ئەوەی لە ٣ی١ی٢٠٢٦، ئەنجامیدا کارێکی ئەستەم بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: دەستگیرکردنی مادورۆ ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە ترەمپ شایستەی خەڵاتەکە بووە،روونیشیکردەوە: بەھۆی کارەکانی ترەمپەوە،  ڤەنزوێلا دەبێتە ھاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٥ بەخشرایە ماریا کۆرینا ماچادۆ بەھۆی "ھەوڵە بێوچانەکانی" بۆ پێشخستنی مافە دیموکراسیەکانی گەلی ڤەنزوێلا.


ڕیکلام