بارەگای بارزانی ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانییەوە كردووە و لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی سووریا و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خرایە بەر باس و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگیی هاوبەش كردەوە.
|
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌سعود بارزانییه‌وه كرد و له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا دوایین پێشهاته سیاسیه‌كانی سوریا و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌خرانه به‌رباس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له بایه‌خی سه‌قامگیری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش كرده‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا رایگه‌یاند، "كورد پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌كیی گه‌لی سوریایه" و جه‌ختی له پابه‌ندبوونی ته‌واوی ده‌وڵه‌تی سوریا بۆ گه‌ره‌نتیكردنی هه‌موو مافه نیشتیمانی و سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری سوریا به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و بێ جیاوازی كرده‌وه.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا مەسعود بارزانی پێزانینی بۆ ئەو تێروانینەی ئەحمەد شەرع هەبوو و پشتیوانی خۆی بۆ ویست و ئاواتی سووریەكان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێك ڕاگەیاند كە هەموو لایەن و پێكهاتەكان بگرێتەخۆ و تێیدا هاوبەش بن. هەروەها جەختیشی لە پێویستی بەردەوامیی ڕاوێژ و هەماهەنگی كردەوە ئەویش لەپێناو ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەموو لایەك و پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.
|