بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ڕایگەیاند، پێنج نەخۆشی دیكەی كۆرۆنا بە تەواوی چاكبوونەتەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان .
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك بڵاویكردەوە، ئەو پێنج نەخۆشە دوای ئەوەی هەموو پشكنینێكیان بۆ كراوە، درەكەوتووە فایرۆسی كۆرۆنایان نەماوە و بەتەواوی چاكبوونەتەوە، بۆیە بڕیار درا ڕەوانەی ماڵەوە بكرێنەوە .
بەگوێرەی سەرژمێری تەندروستی دهۆك تا ئێستا 336كەس چاكبوونەتەوە و تەنها 88 نەخۆش ماون لە نەخۆشخانە و چارەسەر وەردەگرن .