دهۆک.. لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

  2020-07-28  | 
دهۆک
 مازن شنگالی
لە قەزای بەردەڕەش-ی سەربە پارێزگای دهۆک، لە روداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا.

ئازاد تەها وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی راگەیاند، کاتژمێر ٦ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی٧ی٢٠٢٠، لە سەنتەری ناحیەی کەڵەک لە قەزای بەردەڕەش، لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا مێرمنداڵێک گیانی لەدەستداوە.

روونیشکردەوە، روداوەکە بەشێوەیەک بووە کە ئۆتۆمبێلێک بەخێراییەکی زۆر مێرمنداڵەکەی کردووە بەژێرەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو مێرمنداڵەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی ١٠ ساڵ بووە.

وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک راشیگەیاند، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستی پێکردووە.



ڕیکلام