ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێم لەبارەى چەند پرسێک کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانى کۆبوونەوەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنى قه‌یرانی دارایی، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كاتژمێر 10:30ی ئەمڕۆ چوارشەممە 29ى تەمموزى2020، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌شداربوونی ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
دەشڵیت، کۆبوونەوەکە بۆ خستنه‌ڕووی بابه‌تی ئاماده‌بوونی شاندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان و دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنى پلانی حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
داڕشتنەوە: شادان حەسەن