لە دهۆک بە ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

  2020-07-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی شەوی ۲۷ لەسەر ۲۸ ی ئەم مانگە ڕوداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی بارز سیتی ڕویدا وە بەو هۆیەوە شەش کەس بە سەختی سووتان و گەێندرانەوە نەخۆشخانە ، ئەمڕۆ دوو کەسیان گیانیان لەدەست دا .

سەرچاوەیەک لە تەندروستی دهۆک بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ دوو کەسەکە بگوازرێنەوە بۆ وڵاتی تورکیا بەمەبەستی چارەسەرکردنیان، بەڵام بەهۆى ڕێژەى زۆرى سوتانەکەیان هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.

وتیشى، ئەو چوار کەسەى دیکە لەئێستادا لە نەخۆشخانەى تایبەت لە دهۆک لە ژیر چاودێرى پزیشکیدان و چارەسەر وەردەگرن .

بەپێی زانیارییەکانی ژیان ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی شۆتێکی کارەباوە بووە لەکاتی کارکردن لە چاککردنی کارەبای شوقەکانی ئەو پرۆژەیە دا.



ڕیکلام