ژیان وردەكاری وەرگرتنی پارەی هەژاران لە سلێمانی ئاشكرا دەكات

  2020-07-30  | 
عومەر گوڵپی، بەرێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی
فۆتۆ: هۆشمەند فەلاح
دۆسیە:  سلێمانى
 گۆران عەبدوڵا
بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند 117 هەزار كەس فۆرمی هەژاریان پڕ كردووەتەوە و لە نێویاندا 43 هەزار كەس هاوكاری دەكرێت قۆناغی یەكەمی كۆتایی هاتووە و چەند قۆناغێكی دیكەشی ماوە.

عومەر گوڵپی، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، قۆناغی یەكەمی پڕكردنەوەی فۆرمەكان دوێنێ كۆتایی پێهاتووە، بەڵام چەند قۆناغێكی دیكەی ماوە كە وردبینی لەو فۆرمانەدا بكرێت بۆ ئەوەی 43 هەزار كەسی تیادا جیا بكرێتەوە. 

ناوبراو وتیشی، ئەو هاوكاریە تەنها بۆ هەژارترینەكانە، بڕی 14 ملیار دینارە لەلایەن حكومەتەوە تەرخانكراوە بۆ هەر خێزانێك بڕی 100 هەزار دیناریان پێدەدرێت تەنها بۆ یەكجاریش دەبێت. 

بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی وتیشی: 117 هەزار كەس كە فۆرمەكەیان پڕكردووەتەوە، ژمارەیەكە بۆ دیاریكردنی هەژاران نزیكە لە راستیەوە ئەگەرچی هەندێك كەسیش فۆرمەكەی پڕكردبێتەوە كە شایستە نەبێت. 

ئەو وتیشی لە داوی پشووەكانی جەژن ماوەی 20 رۆژیكمان پێویستە بۆ تەواو كردنی وردبینیەكان لە كۆتایی مانگی ئاب دەست دەكرێت بە دابەشكردنی هاوكاریەكە. 


ڕیکلام