بەهای نەوتی ئەمریكی دابەزینی بەخۆیەوە بینی

  2020-07-31  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوتی برێنت وەك چەند رۆژی رابردوو بە جێگیری ماوەتەوە، بەڵام نرخی نەوتی ئەمریكی كەمێك لە نرخەكەی بووەتەوە و دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهان نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 43 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوە كرا، دوێنێش لە هەمانكاتدا ئەو نەوتە بە 43 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو. 

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی  دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێك بە 40 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوە كرا لە كاتێكدا دوێنێ لە هەمانكاتدا بە 41 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو. 

لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002  تۆماركرد، بە جۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرا، نرخی نەوتی ئەمریكیش بە هاكەی گەیشتە خوار سفر دۆلارەوە. 


ڕیکلام