سۆرانی  |  بادینی  |  English      

سزای ٢٤ ساڵ زیندانیکردن سەپێنرا بەسەر گۆرانبێژی شەیتاندا

  2020-07-31  | 
میوزکژەن و گۆرانیبێژی ڕاپ (سۆلۆ) ناوی راستەقینەی (ئاندی ئانوکی)یە
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای بەریتانیا سزای ٢٤ زیندانیکردنی سەپاند بەسەر مۆزیکژەنی بەریتانی (سۆلۆ)، بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر چوار ژن.

میوزکژەن و گۆرانیبێژی ڕاپ کە ناو راستەقینەی (ئاندی ئانوکی)یە و بە گۆرانیبێژی شەیتان ناسراوە، ٣٠ تۆمەتی دراوەتەپاڵ و لەوانەش ٢١ حاڵەتیان دەستدرێژی سێکسییە و ٥ تۆمەتیشیان پەیوەندییان هەیە زیندانیکردنی  قوربانییەکانییەوە.

ئانوکی لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی ناوە بەوەدا، دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر قوربانیەکانی، لەناو ئاودا نقومی کردن و ئەشکەنجە و ئازاری داون.

بەهۆی ئەو تاوانانەشەوە دەستەی سوێندخۆران لە دادگای بریستوڵ لە باشوری خۆرئاوای ئینگلتەرە، ئانوکیان تاوانبار کرد و جگە لە یەک تۆمەت سەرجەم تۆمەتەکانی دیکەی بەسەردا ساغبووەتەوە.

ولیام هارت دادوەری داگاکە ئاشکرایکرد، ئانوکی وەک لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی پێدا ناوە، هیچ سۆزێکی نەبووە لەگەڵ ئەو ژنانەی کە دەستدرێژی کردوونەتە سەر یان  ئەشکەنجەی داون.

لیزا سیمبسون ئەفسەری لێکۆڵینەوە لە پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، تاوانەکانی ئانوکی بەزۆری هەڵسوکەوتی سێکسی توندوتیژ بووە لەگەڵ قوربانییەکانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناتوانرێت لەوە تێبگەن، کە هەریەکێک لەو قوربانیانە بە چ قۆناغێکدا ڕۆیشتوون کاتێک بەردەستی تاوانبار کەوتوون.