بەرشەلۆنە دوو یاریزانی هێرشبەری بۆ گەڕایەوە

  2020-08-05  | 
دۆسیە:  چامپیۆنزلیگ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای دوور كەوتنەوەیان لە یاریگاكان ئەمڕۆ دوو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە مەشقیان ئەنجامداوە و بۆ یاری ناپۆلی ئامادە دەبن.

هەردوو یاریزان عوسمان دێمبلی و ئەنتوان گریزمان ئەمڕۆ بەشداریان لە مەشقە بەكۆمەڵەكانی بەرشەلۆنەدا كرد ئامادەبوونیان بۆ یاری یانەكەیان بەرامبەر ناپۆلی راگەیەندرا. 

هەردو یاریزانەكە دوای راهێنانەكانیان رایان گەیاندووە كە ئامادەن بۆ یاریكردن لە یاری یانەكەیان بەرامبەر ناپۆلی لە ئێٍتادا چاوەڕوانی كیكی سیتین راهێنەری یانەكەن بۆ ئەوەی لە یاریەكەدا بەشداری بكەن. 

یانەی بەرشەلۆنە شەممەی داهاتوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگدا، لەسەر یاریگەی كامپ نو میوانداری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەكات، كە یاری چوون بە ئەنجامی یەك گۆڵ یەكسان بوون.

دوای ئەو یاریە هەر یانەیەك بتوانێت سەركەوتوو بێت بۆ قۆناغی داهاتوو یاریەكانی لە وڵاتی پرتوگال ئەنجام دەدات و یاری چوون و گەڕانەوە نامێنێت.