دوای بردنەوەیان بەرشەلۆنە و بایرن خۆیان لە دژی یەكتری ئامادە دەكەن

  2020-08-09  | 
دۆسیە:  چامپیۆنزلیگ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەریەكە لە یانەی بایرن میونشن و بەرشەلۆنە و شەوی رابردوو سەركەوتن بۆ قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە دوای سەركەوتنیشیان هەردوو راهێنەر باسیان لە یاری داهاتوویان كرد.

كیكی سیتین، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، رایگەیاند:  یارییەكەیان هەموویان قورسن بەڵام یاری بەرامبەر بایرن میونشن بۆ هەردوولا قورسە و ئاسان نابێت. 

وا بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا هەریەكە لە بایرن و بەرشەلۆنە بەرامبەر یەكتری یاری بكەن و هانز فلیكی، ڕاهێنەری بایرن میونشن لە لێدوانێكدا بۆ سایتی سكای سپۆرت دوای بردنەوەكەی بەرامبەر چێڵسی وتی "من زۆر دڵخۆشم لەبەرئەوەی بردنەوەمان بەدەستهێنا و بەوەشی كە یاریزانەكان لە یارییەكەدا پێشكەشیان كرد". 

لە بارەی یاری داهاتوویانەوە بەرامبەر بەرشەلۆنە، ئاماژە بەوە دەكات، وەك هەموو یارییەكانی تر خۆیانی بۆ ئامادەدەكەن و دەیانەوێت جارێكی تر بەهێزی خۆیان پیشانبدەنەوە، بەڵام پێویستە لە 100% سەرنجیان هەبێت و توانای خۆیان بسەلمێنن.

فلیك ڕەتیدەكاتەوە لە بەرامبەر بەرشەلۆنەدا تەنیا سەرنجیان بخەنە سەر میسی و دەڵێت پێویستە بەرامبەر هەموو یاریزانەكان وریابن. 

خشتەی كات و یاریەكانی قۆناغی هەشت:

ئەتلەنتا و پاریس سانجێرمان  12.8.2020  لشبۆنە
لایبزیگ و ئەتلەنتیكۆ مەدرید 13.8.2020 لشبۆنە
بەرشەلۆنە و بایرن میونشن 14.8.2020 لشبۆنە
مانچستەر سیتی  و ئۆلۆمپیك لیۆن 15.8.2020 لشبۆنە

سەرجەم یاریەكان یاری گەڕانەوەیان نامێنێت و تەنها لە یەك یاری كۆتایی ئەنجام یەكلایی دەكاتەوە و سەرجەم یاریەكان لە كاتژمێر 10ی شەو بە كاتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت. 


ڕیکلام