سزای لە سێدارەدان بۆ هاوسەری سێوان قادر دەركرا

  2020-08-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای سلێمانی بڕیاری كۆتایی لە دۆسیەی سێوان قادر و منداڵەكانی دەركرد و سزای لە سێدارەكانی بەسەر هاوسەرەكەیدا سەپاند.

دوای سێ جار لە دواخستنی كۆتا دانیشتنی دادگا لە بارەی دۆسیەی سێوان قادر كەمێك لەمەوبەر دادگا برشیاری كۆتایی لەدۆسیەكە دا و رایگەیاند هاوسەرەكەی سێوان  بە لە سێدارەدان سزا دراوە.   

قادر نوری شەریف، باوكی سێوان بە میدیاكانی راگەیاند: دادگا بڕیاری كۆتاییدا بە لەسێدارەدانی تاوانبارەكە، هیوادارم ئیتر سەرۆكی هەرێم و جێگرەكانی واژۆی ئەو لە سێدارەدانە بكەن بۆ ئەوەی ئەم جۆرە تاوانە دووبارە نەبێتەوە. 

دوای 16 دانیشتن دادگا بڕیاریدا هاوسەری سێوان قادر بە تاوانی كوشتنی سێوان قادر و منداڵەكانی سزای لە سێدارەدانی بەسەردا بسەپێندرێت، لە ئێسادا سزاكە چاوەڕوانی دادگای پێداچوونەوە دەكات بۆ وەرگرتنی حوكمی كۆتایی. 

لە رۆژی17ی تشرینی دووەمی 2019، یەكەم دانیشتنی دادگایی هاوسەری سێوان قادر ئەنجامدرا كە تۆمەتبارە بە دەستهەبوونی لە سوتانی هاوسەر و منداڵەكانی. 

ڕۆژی 16ی كانونی یەكەمی 2018، لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی ئاگركەوتنەوە سێوان و سێ منداڵی سوتان و گیانیان لەدەستدادواتر هاوسەری سێوان بەو تۆمەتە دەستگیر كرا، كەسێكیدیكە كە ئافرەتێك بوو بە هەمان تۆمەت دەستگیركرا بەڵام دادگا بڕیاری بێتاوانی ئەو كەسی دیكەیدا. 

سووتانی سێوان و منداڵەكانی، كاردانەوەی زۆری لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەدوای خۆیدا هێنا، كە سێ منداڵەكە راستەوخۆ گیانیان لەدەستدا و سێوانی دایكیشیان دوای چەند رۆژێك مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.  



ڕیکلام