ئەمڕۆ چوار شەممە، ژمارەیەکى زۆر لە شۆفێرانى مەرزى پشتە گردبوونەوە و ڕێگاى سەرەکى مەرزەکەیان داخست.
بێستوون غاندى، نوێنەری شۆفێرانی مەرزی پشتە، بە (تۆڕى هەوڵى ژیانى راگەیاند)، بەھۆی کێشە بەردەوامەکانی شۆفێرانی مەرزی پشتە، گردبوونەوە و رێگاى مەرزەکەیان داخستووە، بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەن هاتووچۆ لەو مەرزەوە بکرێت.
وتیشى، هۆکارى گردبوونەوە و داخستنى مەرزەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کۆمپانیاى نایاسایى لە مەرزەکە بوونى هەیە و بۆتە گرفت بۆ هینانتى شمىەک و کاڵاکانیان، هاوکات داواشدەکەن مەرزەکە بەفەرمى بکرێت، چونکە بەو هۆیەوە کۆمپانیاکە باج و سەرانە جیا لەو رێژەیی دیاری کراوە، دەسەپێنن بەسەر شۆفێرەکاندا .
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەى ڕابردووشدا دانیشتوانى ئەوسنورە گردبوونەوە بۆهۆى ئەوەى نزیکەى نۆ ساڵە بەدەست کێشەى خراپى رێگاوبانەوە دەناڵینن و بەتایبەت لەوەرزى زستاندا بۆتە مەترسى بۆ شۆفێر و سەرنشینان،چەندین جار ئەنجومەنى گوندەکان لەگەڵ پارێزگارى سلێمانى و هەڵبجە و پەرلەمانى کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەتەوە و کێشەکەیان گەیاندوەتە لایەنى پەیوەندیدار، بەڵام داواکاریەکانیان جێبەجێنەکراوە.