سهرۆك وهزیرانی عێراق ئازادكردنی كچه ئیسرائیلی – ڕووسییهكهی ڕاگهیان، كە لەلایەن گروپی چەكداری حزبوڵای عێراقیەوە ڕفێندرابوو.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای هەوڵێکی زۆری دەزگا ئەمنییەکان کە چەندین مانگی خایاند، ئیلیزابێس تسورکۆڤ، هاوڵاتیی ڕوسی ئازادکرا. دووبارە جەخت دەکەینەوە کە سازش ناکەین لە جێبەجێکردنی یاسا و بەرزڕاگرتنی دەسەڵاتی دەوڵەت، هەروەها ڕێگە نادەین بە هیچ کەسێک ناوبانگی عێراق و عێراقییەکان ناشرین بکات.
ئەوە لەكاتێكدایە لە مانگی ئایاری ساڵی 2023، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، "ئیلیزابێس تسورکۆڤ لە عێراق بێسەروشوێن بووە، لەلایەن گروپی چەكداری حزبوڵای عێراقیەوە دەستبەسەر کراوە".