وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت. ئەم تاقیکردنەوەیە ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، جێگای باسە ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیە کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە لە ماوەی دوو ڕۆژی تاقیکردنەوە کە تییایدا هاوڵاتیان کارەبای بەردەوامییان دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، بۆ ئەم مەبەستەش، وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە. جێگای باسە کە ئەم تاقیکردنەوەیە لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات لە بەرواری 10 و 11 ی ئەیلول.