نووسینی؛ محەمەد زاري
ئێستا سينه‌ما بووه به واقيعێك و درووستر له‌وه‌ى كه ئێمه واقيع چۆن ده‌بينين ئه‌و پيشانى ده‌دات، به مانايه‌كى تر ئێمه بۆ دركى جيهان پێش هه‌ر شتێك پێويستمان به‌وه هه‌يه ته‌ماشاى فيلم بكه‌ين. سينه‌ما هه‌م له كايه بازرگانييه‌كه‌وه بگره تا ده‌گات به به‌هێزترن ئايتمى نيوليبڕاليزم له ئێستادا، فراوانترين و خێراترين جۆرى بڵاوكرندنه‌وه‌ى ئايديايه، چيتر پێويستمان به‌وه نييه پێغه‌مبه‌رێك يان فه‌يله‌سووفێك بگره يان ديكتاتۆرێك بێت و هه‌ژموونى ئايدۆلۆژيى خۆى به قۆناخێكى سه‌خت و ماوه درێژ فراوان بكات، له ئێستادا و چيتر سينه‌ما هه‌يه. له لايه‌كى تره‌وه به‌تايبه‌ت ئيشكردنى له‌سه‌ر گۆڕينى ئوستووره مێژووييه‌كان، يان درووستكرينى ئوستووره‌يه‌ك بۆ به‌رده‌واميدان به سيستم. هه‌ر بۆيه ئێستا ئيتر ئێمه واقيع به‌ر جۆكه‌رمان ده‌خات و چه‌ند فه‌رسه‌خێك دوورمان ده‌خاته‌وه له‌و ئوستوورانه‌ى كه له مێژوودا هه‌بوونه.
هه‌ر له‌م ڕووه‌وه‌ى كه ئيتر سينه‌ما واقيعيتره له واقيع، ئێمه بێ ويستى خۆمان ده‌بێ بۆى بگه‌ڕێينه‌وه، ته‌فسيرى بكه‌ين، هه‌ستى پێ بكه‌ين و دركى بكه‌ين، له‌م ڕيگه‌يه‌وه‌يه بيرياران لايه‌نێكى گرگى بيركرنه‌وه‌يان بۆ سينه‌ما ته‌رخان كردووه. هه‌ر له فۆكۆوه بگره تا ده‌گات به دۆڵوز و له كۆتاييشدا ژيژه‌ك. به تايبه‌ت ئه‌مه‌ى دواييان كه له‌گه‌ڵيدا ده‌ستوپلى نه‌رم كردووه و ويستوويه‌تى وه‌ك ئه‌وه‌ى له ئێستا سينه‌ما چۆن هه‌يه وا بدوێـت. ئه‌و فيلمانه‌ى كه نوێن و تاكى ئێمه به‌رى ده‌كه‌وێت، ئه‌و فيلمانه‌ى كه ته‌فسيرى فره و جياوازيان بۆ كراوه. ژيژه‌ك دێت و له ڕێگه‌يه‌كى تره‌وه، كه زياتر ده‌رونيشكارييى لاكانييه. بيركردنه‌وه و ئه‌و خوێندنه‌وه‌يه‌ى كه پێشتر بۆ فيلمه‌كه هه‌تبو‌وه قڵپه‌وديم ده‌كات و وا ده‌كات ئێمه له برى ئه‌وه‌ى سياسييانه له فيلمێك بڕوانين، ده‌رونيشكارييانه بيبينين. به تايبه‌ت كاتێك ژيژه‌ك دێت و له‌برى ئه‌وه‌ى باسى كامێرا بكات له دۆخى كلۆزئه‌پدا، باسى جێگليه‌ك ده‌كات كه كامێراى لێ نييه، يان به مانايه‌كى تر شرۆڤه‌ى ژيژه‌ك بۆ فيلم ته‌نيا له‌وه‌دا خۆى نابينێته‌وه كه ده‌بينرێت، به‌ڵكو له‌و سايكۆلۆژياى ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر و بينه‌ر و ئه‌و ژينگه‌يه‌ى تێيداين ده‌كۆڵێته‌وه. هه‌ر بۆيه ژيژه‌ك هه‌ميشه به‌ده‌ر له تێروانينه عامه‌كه‌ى ڕه‌خنه‌گرانى سينه‌ما باسى فيلمه‌كان ده‌كات و خوێنه‌ر گه‌ر خوێنه‌رى جددى بابته فيكرى و فه‌لسه‌فييه‌كان نه‌بيت شانبه‌شانى سينه‌ما، تێڕوانييه‌كانى ژيژه‌ك تووشى مه‌له‌لى ده‌كه‌ن.
يه‌كێك له‌و فيلمانه‌ى كه له ساڵى 2019 بڵاو بوويه‌وه، قاڵێكى زۆرى به دواى خۆى هێنا فيلمى جۆكه‌ر بوو، كه ژيژه‌كيش وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاماژه‌م پێدا پێبه‌پێى باسه‌كان له‌گه‌ڵ ڕۆژدا ده‌ڕوا و شرۆڤه‌ى جياواز و نوێى بۆ ئه‌و فيلمه‌ش كرد. هه‌ڵبه‌ت كاره‌كته‌رى جۆكه‌ر كاره‌كته‌رێكى نوێ نييه و ئه‌وه‌ى سه‌روكارى له‌گه‌ڵ سينه‌مادا هه‌بێت ئاشنايه‌تى له‌گه‌ڵدا هه‌يه. جۆكه‌ر كاره‌كته‌رێكى كتێبه كۆميكييه‌كانى گرووپى ديسى (DC )ـه و له لايه‌ن نووسه‌ران بۆب كين، جێرى بۆبينسن و بێل فينگه‌ره‌وه له ساڵى 1940 دروسكراوه و بڵاو كراوه‌ته‌وه. به پێچه‌وانه‌ى زۆرينه‌ى كاره‌كته‌ره‌كانى تر‌ى جيهانى ديسييه‌وه جۆكه‌ر سووپه‌رهيرۆ نييه و هيچ هێزێكى ده‌ره‌سرووشتى نييه به‌ڵكو مرۆڤێكى فيزيكيى ئاساييه و جيهان ده‌يكات به ڤيڵيه‌نێك. من لێره‌دا له‌گه‌ڵ له‌وه‌ى له‌م فيلمه سۆڵۆيه‌دا جۆكه‌ر چۆن بووه تێروانينى ژيژه‌ك له‌مه‌ڕ كاره‌كترى جۆكه‌ر به چه‌ند خاڵێكى زۆر كورت ده‌خمه ڕوو.
1- ژيژه‌ك به شێوه‌يه‌ك ڕاسته‌وخۆ سيسته‌مى سه‌رمايه‌دارى ئاماژه پێ ده‌دا و ده‌ڵێ "ئه‌وه له بير بكه، كه ئه‌و جۆكه‌ره‌ى لێره‌دا ده‌يبينى ته‌واو داماو و دواكه‌وتوو له سه‌رمايه‌دارى ببينينت، به‌ڵكو ده‌كرێت فيلمه‌كه وه‌ك ژانرى (فيلمى ترسناكى كۆمه‌ڵايه‌تى) دياريى بكرێـت، كه دوو ژانرى ته‌واو جياوازن. ديمه‌نگه‌لێكى واقيعيانه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى و ترسێكى فانتازى. دياريكردنێك كه ئه‌وكاته پراكتيك ده‌بێت كه واقيعى كۆمه‌ڵايه‌تى ڕه‌هه‌نده‌كانى چيرۆكه ترسناكه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت. ژيژه‌ك پێى وايه ئه‌م فيلم ته‌واو فيلمێكى ترسناكه. ترس و خراپه‌كارى كه ته‌نيا مرۆڤه ئاساييه‌كانى سه‌ر زه‌ويى دركى پێ ده‌كه‌ن. ترسى نامۆيى كه ته‌واوى مرۆڤه‌كانى ئه‌مڕۆ توشى بوونه.
2- ژيژه‌ك پێى وايه سێ بابه‌تى گرنگ له بينينى ئه‌م فيلمه گه‌ڵاڵه ده‌بێت. يه‌كه‌م: موحافيزكاران نيگه‌رانن نه‌كا بينه‌ران تووڕه‌ييان بڕژێته شه‌قام. دووه‌م: تێروانينى ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ى ليبراڵه‌كان. بۆ نموونه له سه‌ره‌تاى فيلمه‌كه كاتێك كۆمه‌ڵێك كه‌س به شه‌ق و كوته‌ك له ئارسه‌ر ده‌ده‌ن ئه‌سمه‌ر و ڕه‌شپێست دێنه پێش چاو. سێيه‌م: چه‌په‌كان به هۆى بيروڕايانه‌وه، وه‌ك مه‌رجێكى سه‌رهه‌ڵدانى تووڕه‌يى كۆمه‌ڵگه ده‌يبينن. ئه‌م دابه‌شكرنه‌ى فيلمه‌كه له لاى ژيژه‌ك ته‌واو ميتافۆره، چونكه ته‌واو دڵنيايه كه سێ خاڵى ته‌واو ناكۆكه له‌گه‌ڵ باسى سه‌ره‌كى فيلمه‌كه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر سێ خاڵه‌كه ته‌واو باسى سه‌ره‌كيى فيلمه‌كه ناهێڵن. ژيژه‌ك زۆر به جوانى ئه‌م باسه ڕوون ده‌كاته‌وه كه كه‌سايه‌تيى ئارسه‌ر له ته‌واوى ديمه‌نه‌كانى فيلمه‌كه به‌م خاڵانه نامۆيه. كه‌سێك كه بڕيار نييه له‌م خاڵانه‌دا د‌رك بكرێ و ته‌نيا له هه‌مان كۆنتێكسته ساده هونه‌رييه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
3- ژيژه‌ك له به‌شێك له يادداشته‌كانيدا ڕه‌وايى به قسه‌كانى فيلمسازى ناسراو و چه‌پى ئه‌مه‌ريكى (مايكل مۆر) ده‌دات، كه ده‌ڵێت مايكل مۆر له ديدگا چه‌پگه‌رانه‌كه‌ى خۆي‌دا جۆكه‌ر وه‌ك به‌شێكى هه‌نووكه‌ييى ڕه‌خنه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تيى ده‌يبينێت له نه‌خۆشييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا. پرسيارى مايكل مۆر ئه‌وه‌يه، بۆچى ده‌بێت له جۆكه‌ر بترسين؟ مۆر له كاتێكدا كه باس مه‌سخبوونى ئارسه‌ر به جۆكه‌ر ده‌كات، ڕۆڵى بانكداران و سيسته‌مى سه‌لامه‌تى و درزى نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ندى پيشان ده‌دات. هه‌ر بۆيه مۆر گاڵته‌ى به‌وانه دێت ترسى بڵاوه‌بوونه‌وه‌ى فيلمه‌كه‌يان هه‌بوو، ده‌ڵێ وڵاته‌كه‌مان (ئه‌مه‌ريكا) به ته‌واوه‌تى بێهيوا بووه، ياساى سياسييمان له وێرانيدايه، بۆيه ده‌بێت له‌م فيلمه بترسين. ترسى گه‌وره‌تر بۆ كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌يه ئه‌م فيلمه له باره‌ى تڕه‌مپه‌وه نييه، به‌ڵكو باسى ئه‌مه‌ريكايه‌ك ئه‌كات كه تره‌مپى پێ به‌خشيوين. ئه‌مه‌ريكايه‌ك كه هيچ هه‌ستێكى بۆ مرۆڤه په‌رتبووه‌كانى خۆى، مرۆڤه هه‌ژاره‌كان نييه. هه‌ر بۆيه ترس و تووڕه‌يى له‌مه‌ڕ فيلمى جۆكه‌ر شتێكى سرووشتييه. هه‌رچه‌نده ژيژه‌ك به ته‌واوه‌تى جۆكه‌ر وه‌ك نماينده‌ى ئه‌مه‌ريكا نابينێت و پێى وايه له هه‌ر وڵاتێك كه ئه‌م نادادى و نايه‌كسانييه هه‌بێت، ده‌كرێت جۆكه‌ر به خۆيان بزانن.
4- ژيژه‌ك بۆ سايتى RT ده‌نووسێت: كاتێك خه‌ڵكى پشتگيريى كه‌سێكى تاوانكار و توڕه‌ى وه‌كو جۆكه‌ر ده‌كه‌ن، واتاى ئه‌وه‌يه له دۆخه‌كه ڕ‌ازى نين. هيچ مرۆڤێكى به‌گا كه له شارێكى نموونه‌ييدا بژى ده‌ست ناكات به ناڕه‌زايى و خۆپيشاندان. ئه‌وانه‌ى پشتگيريى توڕه‌يى و ڕقى جۆكه‌ر ده‌كه‌ن به‌ته‌واوه‌تى يان له جيهانى واقيعيدا ناژين، يان نايانه‌وێت ئه‌وه‌ى له ده‌وروبه‌رياندا ڕوده‌دا بيبين. مايكل مۆر زۆر جوان ئه‌م باسه ڕوون ده‌كاته‌وه: "ئێوه له تووڕه‌يى نێو فيلمه‌كه ده‌ترسن، شونكه ده‌تانه‌وێت له‌و تووڕه‌يى و كێشه بێشوومارانه‌ى نێو كۆمه‌ڵگه هه‌ڵبێن."
5- به بڕواى ژيژه‌ك شێوه‌ى ناڕازيى جۆكه‌ر مانايه‌كى تايبه‌تى له خۆي‌دا شاردووه‌ته‌وه، ئاماژه به دۆخى ژيانى جۆكه‌ر ده‌كات كه ئه‌و به ناونيشانى خاڵى سفر يان خاڵى ڕه‌هايى ناوى ده‌بات. له‌م خاڵه‌دا چيتر مرۆڤه‌كان هيچيان نييه له ده‌ستى بده‌ن و هه‌ر كارێك و هه‌نگاوێك بنه‌ن چاوه‌ڕواننه‌كراوه. له‌م قۆناغه‌دا ئيتر مرۆڤه‌كان تووشى شێوه‌يه‌كى ديارى نيهيليزم ده‌بن كه توشى ڕووخانيان ده‌كات، به‌ڵام له به‌رده‌واميى ئه‌م ڕووخانه‌دا شێوه‌يه‌كى ناڕازيى دروست ده‌بێـت. ژيژه‌ك پێى وايه ئه‌م خاڵى سفره جوڵه‌يه‌كى به‌ره‌وپێشچووه. پێى وايه وانه‌يه‌ك كه ئێمه ده‌توانين له جۆكه‌ره‌وه وه‌رى بگرين ئه‌وه‌يه؛ ئێمه ده‌بێ به خاڵى سفر بگه‌ين تاكوو هيچ نه‌بێ بچينه ده‌ره‌وه‌ى سيسته‌م. خاڵى سفر به‌ته‌واوه‌تى جێگايه‌كه كه چينى پرۆليتاريا دووچارى بووه. دۆخى كه‌سانێك كه هيچيان نييه له‌ده‌ستى بده‌ن به هه‌مان شێوى ئارسه‌ر كه له فيلمه‌كه‌دا ده‌ڵێ: ( هيچم نييه له ده‌ستى بده‌م، هيچى شتێكى تر ناتوانێت زيانم پێ بگه‌ينێت، ژيان هيچ نييه جگه له كۆميديايه‌ك).
6- ساڵانێك پێش ئێستا پرسيار له ژيژه‌ك ده‌كرێـت، كه ئه‌گه‌ر ماسكێك بپۆشێت چ ماسێك ده‌پۆشێت، ژيژه‌ك له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ماسكى خۆم، به هه‌مان شێوه ژيژه‌ك ده‌ڵێ جۆكه‌ر هيچ ماسێكى نه‌پۆشيوه جگه له خۆى. له پرۆگرامى (The Michael Brooks Shoe ) ژيژه‌ك نموونه‌ى وه‌ك هيتله‌ر دێنێته‌وه هيچ شتێكى وا بوونى نييه كه ده‌ڵێن ئێمه له‌به‌ر ئامانجى گه‌وره ئه‌م كوشتارانه ده‌كه‌ين، به‌ڵام وه‌ك خۆمان پشيله و سرووشت و شته مينيماڵه‌كانى ترمان خۆشه‌وێ، وه ئه‌وه‌ى ده‌يكه‌ن خودى خۆيانن و ماسكى خۆيانه.
7- ژيژه‌ك پێى وايه ئه‌وانه‌ى كه جۆكه‌ر لێان ده‌دات، چه‌په فۆكۆياماييه‌كانن. ئه‌وانه‌ى كه پێيان وايه سيستمى ليبراڵ-ديموكرات باش‌ترين سيستمه و ته‌نيا پێويسته په‌ره به‌و بده‌بن. له‌م ڕووه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ركه‌سه و بۆ خۆى سۆسياليسته، بيڵ گيتس و مالك زۆكه‌ربيرگيش خۆيان به سۆسياليستێك ده‌بيبنن. جۆكه‌ر ئه‌وه‌مان فێر ده‌كا پێويست به گۆڕانێكى ڕاديكاڵ ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌يه كه چه‌په ديموكراتييه‌كان لێى ده‌ترسن. ناڕه‌زايه‌تى له‌مڕۆدا ئه‌مرێكى واقيهييه. سيستم ناتوانێت به چاكسازييه نه‌رمينوێنه‌كان و پێشنياره‌كانى چاودێريى ده‌رمان(ئاماژه بۆ پێشنيازه شكستخواردووه‌كه‌ى ئۆباما‌و و دواتريش تره‌مپHealthcare ) دۆخه‌كه باش بكات، به‌ڵكو پێيويستى به ڕێشه‌كێشى ته‌واوه‌تى هه‌يه.
8- به گشتى ژيژه‌ك پێى وايه كه‌سايه‌تيى جۆكه‌ر په‌يامێكى دياريكراوى پێيه، ئه‌ويش ياريكردن به ياساكانى سياسه‌تمه‌داران و كه‌سه پله‌باڵاكان سوودى نييه. به‌ڵكو جۆكه‌ر كۆتاييى يارييه‌كه‌ى ئه‌وێـت به ته‌واو وێرانكردنى سيستم و، دواى ئه‌وه‌ش هيچ ويستێكى تر‌ى نييه. ئه‌گه‌ر چى ده‌كرێت كه‌سانى وه‌ك باوكى بروس وه‌ين وه‌ك كه‌سانێكى باش له حاكمييه‌تى ئه‌و سيستمه‌دا هه‌بن، به‌ڵام ناگشتێنرێن و تواناى بڕاندنه‌وه‌ى خراپه‌كارييان نييه.