ئایا لەهاویندا خواردنەوەی چا فێنکت دەکاتەوە؟

  2020-08-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
زۆبەی خەڵکی لەکاتی شەپۆلەکانی گەرما و ڕۆژە گەرمەکاندا، حەزیان دەچێتە سەر خواردنەوەیەکی سارد و فێنک، بەڵام خواردنەوەی کوپێک چای پێدەچێت باشترین بژاردە بێت.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانکۆی ئۆتاوا ئەنجامیداوە، دەریدەخات خواردنەوە گەرمەکان کاریگەریی هەیە لەسەر پلەی گەرمی لەش.

بەگوێرەی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە، خواردنەوەی کوپێک چای گەرم، فێنکت دەکاتەوە، بەڵام تەنها لە دۆخەکە وشکەکاندا.

"ئاولی جای" ئەو پزیشکەی کە توێژینەوەکەی ئەنجامداوە ڕایدەگەیەنێت "ئەگەر تۆ خواردنەوەیەکی گەرم بخۆیتەوە، ئەوا بڕێکی زۆر کەم لەو گەرمیەی کەلەناو لاشەتدا دەکاتە دەرەوە، بەمەرجێک ئەو عەرەقەی کە بەهۆی خواردنەوە گەرمەکەوە دەرت کردووە وشک بێتەوە".

لە بنەرەتشیەوە کاتێک خواردنەوەکی گەرم دەخۆیتەوە، یارمەتیدەرە بۆ ئارەقکردنەوەی زیاتر، ئەگەر ئەو عەرەقەی کە دەرتداوە ببێت بە هەڵم، ئەوا لەڕاستیدا دەستبەجێ فێنکت دەکاتەوە زیاتر لەو خواردنەوە شلەکانی دیکە، کە دەخورێنەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی گەرمی لەش.

تویژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە عەرەقکردنەوە  دۆخێکی ناخۆش و بۆ هەندێک شەرم هێن بێت، بەڵام بەیەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی لاشەی مرۆڤ دادەنرێت بۆ هاریکاریکردنی لەسەر فێنکردنەوەی لاشە.

کاتێکیش عەرەقەکە دەبێت بەهەڵم لەسەر ڕووی پێست، ئەوا ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی لابردنی ئەو گەرمییە زیادەی لەش کە لە گۆڕانی ئاوەوە بۆ شلەیەک و دواتر بوون بەهەڵمی دروستبووە.

لە کۆتایدا توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کاریگەریی فێنکبوونەوە لە دۆخ و کەشوهەوای شێداردار کەمتر کاریگەریی هەیە، بۆیە لەو کاتانەشدا خواردنەوە گەرمەکان بەهیچ شێوەیەک نابێتە هۆی فێنککردنەوەی لاشەت.



ڕیکلام