نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەهاكەی دابەزی

  2020-08-15  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ شەممە 15ی ئابی 2020، نرخی نەوتی خاو و برێنت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەراورد بە دوێنێ هەینی چەند سەنتێك لە بەهاكەی كەمبوویەوە.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 44  دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 42 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. 

ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ هەینی بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 45 دۆلار و 12 سەنتو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی بە 42 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.  

بەوەش بازاڕی نەوت لەمڕۆدا تا ئێستا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوشە دوای ئەوە دێكە كارگەكانی جیهان دوای رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا جارێكی دیكە دەستیان بەكاركردن كردووەتەوە. 


ڕیکلام