گەنجێكی تەمەن 30 ساڵ ڤاكسینی كۆرۆنای دۆزیەوە

  2020-08-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیای رووسی بە گرنگیەوە باس لەدۆزەرەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكەن كە بۆ یەكەمجار توانی ئەو پێكوتەیە بدۆزێتەوە گەنجێكە بە ناوی (ئیلناز ئیماتدینوڤ).

بە گوێرەی زانیاری میدیاكان ئەو گەنجە، لە تەمەنی( 24 ) ساڵیدا توانیویەتی بڕوانامەی دكتۆرا لە زانستی ڤایرۆسەكان بەدەستبهێنێت و دواتریش پەیوەندی بە سەنتەری بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەكان و تەكنەلۆجیا زیندووەكان كردووە. 

ئەو گەنجە رووسیە ئامادە نەبووە نە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و نە لە میدیكان لەبارەی داهێنانەكەیەوە قسە بكات، بەهۆی ئەوەی كار ناوەندی كارەكەی نهێنیە و نابێت بۆ هیچ كەسێك باس بكرێت. 

لێكۆڵینەوەكەی ئەو گەنجە بۆ دۆزینەوەی پێكوتەكە لە نێوان 73 توێژینەوەی دیكەدا توانیویەتی سەركەوتوو ترینیان بێت، یەكێك لە مامۆستاكانی زانكۆكەی ئاماژەی بەوە كردووە ئەوان سەربەرزن بەوەی كە یەكێك لە خوێندكارەكانیان توانیویەتی ئەو داهێنانە گەورەیە بكات. 

ئەو مامۆستایەی زانكۆكەی ئیلناز وتوشیەتی لە ساڵی 2012دا ئەو گەنجە لێكۆڵینەوە زانستیەكانی لە ئاستی نێو دەوڵەتیدا گفتوگۆی لەبارەوە كراوە و توانیویەتی كاری گەری مەزنی هەبێت لە بوارەكەی خۆیدا. 


ڕیکلام