سودان.. بەهۆی لافاوەوە ٦٣ کەس گیانیان لەدەستداوە

  2020-08-16  | 
بەهۆی لافاوی بەهیزەوە ١٤ هەزار خانوو رووخاون
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای بەرگری شارستانی سودان ڕایگەیاند، بەهۆی باران بارینی زۆر و بەرپابوونی لافاوەوە، ٦٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە بەیاننامەکەدا بەرگری شارستانی سودان ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی لافا و باران بارینەکەوە، زیاتر لە ١٤ هەزار خانوو و ١١٩ باڵەخانە ودامەزراوەی حکومی بە تەواوی خاپور بوون و زیانی گەورەش بەر ١٦ هەزار و ٢٤٠ خانووی دیکە گەیشتووە.

ساڵانە بەهۆی بارانی وەرزییەوە، کە لە نێوان مانگی حوزەیران و تشرینی یەکەمدا دەبارێت، سودان یەکێک لەو وڵاتانەی ئەفریقا ڕوبەڕوی لافاوی ویڕانکەر دەبێتەوە.

نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسودان لەساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارین زۆرەوە ٤٠٠ هەزار کەس زیانیان بەرکەوتووە.

لەڕاپۆرتێکدا نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆێی لەو وڵاتە ڕایگەیاند بارانبارینی ئەمجارە کاریگەریی لەسەر زیاتر لە ١٨٥ هەزار کەس کردووە و هەردوو ویلایەتی جەزیرە و کەسلای ناوەڕاستی سودان لەهەرە ناوچە زەرەمەندەکانن.



ڕیکلام