وەزیری دارایی بڕیاری فرۆشتنی موڵكی بازرگانە قەرزدارەكانی دەركرد

  2020-08-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری دارایی بە نوسراوی فەرمی برشیاری فرۆشتنی موڵكی ئەو بازرگانانەی راگەیاند كە قەرزداری حكومەتن ئەو موڵكانەیان وەك دڵنیای داوەتە حكومەت.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كردستان، بەمەبەستی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و وەرگرتنەوەی قەرزە ئاسانكاریەكان، نوسراوێك ئاراستەی بانكە بازرگانیەكان دەكات. 

لەونوسراوەدا ئاوات شێخ جەناب، داوایكردووە نوسراو بكرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی جێ بەجێكردن، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی قەرزی ئاسانكاری لە ڕێگای فرۆشتنی (موزایەدە) ئاشكرای موڵكەكان.

وەزیرەكە لەو نوسراوەدا ئاماژەی بەوەشكردووە لە بوونی هەر كێشەیەك لە فرۆشتنی ئەو موڵكانەدا بە نوسراوی فەرمی ئاگاداریان بكەنەوە. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا ئەو قەرزانەی داویەتی بە بازرگانان وەری بگرێتەوە و بۆ ئەوەش ماوەیەكی دیاری كرد بۆ گێڕانەوەی قەرزەكان و لە ئێستاشدا بڕیارە ئەو موڵكانەی وەك دڵنیایی دانراون بخرێنە زیادكردنی ئاشكراوە. 


ڕیکلام