تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

  2020-08-19  | 
سلێمانی
یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ٥٢ تووشبوو داخلی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا کراون و هەشت تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی٨ی٢٠٢٠، تەنها ٥٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخلی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە سلێمانی کراون، کە نەخۆشخانەی ئاسا شەش تووشبوو، نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ حەوت تووشبوو، نەخۆشخانەی شەهید هێمن ٢٥ تووشبوو و نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ ١٤ تووشبووی وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ هەشت تووشبووی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، هەروەک ٢٧ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و لە ئێستاشدا ١٨٧ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.



ڕیکلام