سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی کۆبوونەوە

  2020-08-19  | 
سلێمانی
کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی
فۆتۆ: نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە کرایەوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دیدارەکەدا دەربارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزاری لە عێراق گفتوگۆكراوە ، ھەروەک پێشهاتە تەندروستییەکان کە بەهۆی پەتای كۆرۆنا ھاتووەتە پێش و دیاریكردنی شێوازی گونجاو بۆ سنورداركردنی دەرهاویشتە تەندروستی و ئابورییەكانی وڵات، تاوتوێکراوە .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لە دیدارەکەدا جەختکراوەتەوە لە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاك و بێگەرد، وەك دەستكەوتێكی نیشتمانی و كۆڵەكەیەكی بنەرەتی بۆ هەنگاونان بەرەو چاكسازییە گرنگەکان، لەهەمانکاتدا گرنگی تەواوكردنی یاسایی هەڵبژاردنەكان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران و ناردنی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، بەپێویست زانراوە .

هاوکات سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، جەختیان لە بەھێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور کردووەتەوە، بەجۆرێک ببێتە مایەی پاراستنی مافی ھاوڵاتیان و مووچەخۆران و ھێنانەدی ژیانێکی خۆشگوزەران و ئازاد بۆ ھەموو ھاووڵاتیان .

لە کۆتایی دیدارەکەدا دواین پەرەسەندنەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی گفتوگۆی لەبارەوەکراوە و ھەردوولا جەختیانکردووەتەوە، لەپێویستی پشتیوانیكردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ پتەوكردنی ئاشتی لە ناوچەكەدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێکرا.



ڕیکلام