یانە سەركەوتووەكانی ئەمساڵ بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ

  2020-08-20  | 
دۆسیە:  چامپیۆنزلیگ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دواجار دوو یانە سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و كە یەكێكیان یەكەم جاریەتی لە مێژوی خۆیدا بگاتە یاری كۆتایی و یەنەیەكیشیان پێنج جار نازناوەكەی بەدەستهێناوە.

شەوی رابردوو بە بردنەوەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی لیۆنی فەرەنسی، گەیشتە یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگی 2019 بۆ2020 و بڕیارە رۆژی یەك شەممە 23ی ئاب روبەڕووی یانەی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە. 

پێشتریش یانەی پاریس بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام یانەی یانەی لایپزینگی كردە دەرەوە و بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا گەیشتە یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ. 

پاریس سانجێرمان

یانەكە یانەیەكی فەرەنسیە و لەلایەن دەزگای قەتەری بۆ وەبەرهێنان خاوەنداری دەكرێت و سەرۆكی یانەكە ناسر خلێفی خاوەنی كەناڵەكانی بین سپۆرتە، لە ئێستادا راهێنەری یانەكە تۆماس تۆخێلی ئەڵمانیە، یانەكە لە ساڵی 1950 دامەزراوە. 

یانەكە لە مێژووی خۆیدا 43 نازناوی ناوخۆیی فەرەنسی بردووەتەوە، دوو نازناوی نێودەوڵەتیشی بردووەتەوە كە هەریەكە لە نازناوەكانی جامی كیئۆس و ئینتەر توتو بووە. 

یانەكە لە مێژووی خۆیدا نۆ جار لۆگۆی خۆی گۆڕیوە و ئیدنسۆن كاڤانی ئۆرۆگوایی لە مێژووی یانەكەدا خاوەنی زۆرترین گۆڵە كە 200 گۆڵی تۆمار كردووە، لە مێژووی خۆیدا 35 راهێنەری گۆڕیوە و 17 جاریش سەرۆكی یانەكە گۆڕاوە. 

یانەی بایرن میونشن

یانەیەكی ئەڵمانیە و  ماوەی 120 ساڵە دامەزراوە ، سەرۆكی یانەكە هێلبرت هاینز و بەڕێوەبەری وەرزشی حسێن ساڵح میدچە و بەرپرسی جێبەجێكاری یانەكەش كارل هاینس رومینیگەیە و راهێنەری یانەكەش هانس دیتەر فلیكە . 

گۆڵكاری مێژووی یانەكە جیرار مۆلیرە كە 564 گۆڵی تۆمار كردووە و 62 نازناوی ناوخۆیی وڵاتەكەی بەدەستهێناوە 11 جاریش نازناوی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە كە پێنج جار براوەی چامپیۆنس لیگ بووە و پێنج جاری شلە یاری كۆتایدا لەو خولەدا شكستی هێناوە. 

یانەكە لە مێژووی خۆیدا 10 جار لۆگۆی خۆی گۆڕیوە و 10 جاریش درێسی سەرەكی خۆی گۆڕیوە، یانەكە لە مێژووی 120 ساڵەی خۆیدا 28 راهێنەری گۆڕیوە لە مێژووی خۆیدا زۆرترین نازناوی لەگەڵ ئوتمار هیتسفێڵدی ئەڵمانی بووە كە 11 نازناوی جیاوازی بۆ بردوونەتەوە. 

چامپیۆنز لیگی 2019 بۆ2020 

هەرچەندە ئەو دوو یانەیەكە لە سەرەتای وەرزەوە ناوەكانیان پاڵێوراو بووە بۆ بردنەوەی چامپیۆنز لیگ بەڵام بلاوبوونەوەی كۆرنا بۆ هەردوو یانە بووە دەرفەتێكی بەهێز كە لە قۆناغی هەشت تیپیدا یاری گەڕانەوە نەما ئەوەش بووە هۆكاری ئەوەی بەشێوەیەكی ئاسان سەربكەون بۆ یاری كۆتایی. 

یانەی بارین لەم یاریەی رۆژی 23ی مانگ 11 هەمین یاریەتی لە كۆتایی چامپیۆنز لیگدا ئەنجامی بدات، ئەگەر سەركەوتنیش بەدەستبهێنێت دەبێتە خاوەنی شەشەمین جامی پاڵەوانێتیەكە. 

یانەی پاریس سانجێرمان یەكەمجاریەتی لە مێژووی خۆیدا بگاتە یاری كۆتایی خولەكە بە بردنەوەی لە یانە باڤاریەكە دەتوانێت ریكۆردێكی مێژووی تۆمار بكات و سەرۆكی یانەكە بگەیەنێتە خەونەكەی، هەرچەندە ئەو یانەیە یەكەمین جاریەتی بگاتە یاری كۆتایی خولەكە كە ئەوەش بۆخۆی ریكۆردێكە لە مێژووی خۆیدا. 


ڕیکلام