هێزە ئەمنیەكانی یۆنان 92 سەرنشینی بەلەمێكی نایاساییان رزگار كرد كە بەشێك لە كەرەستە و هێزی سەربازی وڵاتەكە بەشداریان لەو ئۆپراسیۆنەدا كردووە.
هێزە ئەمنیەكانی یۆنان رایانگەیاند، بەلەمێك كە 92 كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لە نزیك كەناراوەكانی دوورگەی هیركێ لە رۆژئاوای دووركەی رۆدۆس ژێرئاو كەوتووە و هێزێكی زۆری ئەمنیە بەشداریان لە رزگاربوانی سەرنشینەكان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی بەندەری رۆدۆس، ئەوەشی راگەیاندووە، تیمی ژێرئاوەكان و دوو هەلیكۆپتەر جۆری سوپەر پوما و پێنج كەشتی بەشداریان لە گەڕان و رزگاركردنی ئەو كەسانەكردووە كە لەناو بەلەمەكەدا بوون.
پۆلیسی یۆنان ئەوەشی راگەیاندووە لە ئەنجامدا توانیویانە 92 كەسی سەرنشینی بەلەمەكە رزگار بكەن، لە كاتێكدا راگەیەندرابوو كە 80 سەرنشینی هەبووە.