وادەی بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكانی ئەپڵ كەیە؟

  2020-09-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەم ساڵ وادەی خستنە رووی ئایفۆن و سەرجەم بەرهەمەكانی دیكەی كۆمپانیای ئەپڵ لە وادەی دیاریكراوی خۆی دوا دەكەوێت و پێش سەری ساڵی 2021 ئاشكرا دەكرێن.

ساڵانی رابردوو كۆمپانیای ئەپڵ كە خاوەنی ئایفۆن و چەند ئامێرێكی ئەلكترۆنی دیكەیە لە مانگی ئەیلولدا خستویەتیە روو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ ماوەیەك دوا كەوتووە. 

میدیاكانی نزیك لەو كۆمپانیایە بڵاویانكردەوە كە هەریەكە لە بەرهەمەكانیMac  و Iphone  و ipad  وە چەند بەرهەمێكی نوێی دیكەش دڵنیان لە بڵاوكردنەوەی. 

هەرچەندە كۆمپانیاكە بە فەرمی هیچ لێدوانێكی نەداوە لە بارەی بەرهەمە نوێیەكانیەوە كە بڵاوی دەكەنەوە بەڵام میدیاكان باس لەوە دەكەن كە iphone 12  دەردەكات بە جێگیر كردنی نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت (5G).

میدیاكان پێشبینی دەكەن بە ئەگەرێكی زۆرەوە بەرپرسانی كۆمپانیاكە مەبەستیانە لە مانگی تشرینی یەكەم و یان تشرینی دووەم ئیڤێنتی ئەپڵ رێكبخرێت و دوای دوو مانگ لەو وادەیە بەرهەمەكانی بكەوێتە بازاڕەوە. 

ئەوەی جێێ سەرنجە ئەپڵ دەیەوێت لە كۆتایی ئەمساڵدا یەكەم ئامێری mac كە پێشتر پرۆسێسەرەكەی بە سیستەمی INTEL كاری دەكرد دەیگۆڕَت بە سیستمی  Apple Silicon  كە سیستەمێكی نوێیە لە بەرهەمهێنانی پرۆسێسەری كۆمپیوتەردا. 

وادەی ئاشکراکردنی بەرهەمەکانی ئەپڵ لە ساڵانی پێشوودا

12ی ئەیلولی 2012 
10ی ئەیلولی 2013 
9ی ئەیلولی 2014 
9ی ئەیلولی 2015
7ی ئەیلولی 2016
12ی ئەیلولی 2017
12ی ئەیلولی 2018
10ی ئەیلولی 2019

هەرچەندە کۆمپانیاکە لە رۆژی 1ی نیسانی 1976 دامەزراوە بەڵام یەکەمین ئایفۆنی لە ساڵی 2007 بڵاوکردووەتەوە، ئەوەی جێی سەرنجە ئیج ساڵێک لە رۆژی 11ی ئەیلولدا ئیڤێنتی بەرهەمەکانی رێکنەخستووە بەهۆی بوونی یادی نیگەرانی رووداوی سەر ئەمریکا لە لایەن رێکخراوی قاعیدەوە. 


ئامادەکردنی: پرژە عەتا


ڕیکلام